شەش خاڵی گرنگ بۆ ئەوەی لە سستی گورچیلەکانت تێبگەیت

تەندروستی 02/05/2021


چاودێر:
گورچیلەكان خوێن دەپاڵێون و لە ڕێگەی دروستكردنی میزوە مادە ژەهراوییەكان لە جەستە دەبەنە دەرەوە، ئەگەر گورچیلەكان ئەركی خۆیان بە تەواویی ئەنجام نەدەن، ئەو ماددە ژەهراوییانە لە ناو خوێندا كۆ دەبنەوە، كە سەرەتا دەبنە هۆی سستی زیاتری گورچیلەكان و پاشان ئەگەر چارەسەر نەكرێت، دەتوانێ ببنە تەنانەت هۆكاری مەرگی كەسەكە.

لەم بابەتە باس لە شەش خاڵی گرنگ دەكەین كە روونیدەكاتەوە پێویستت بە وەرگرتنی چارەسەرە  دەبێ  و  دەبێت سەردانی پزیشك بكەیت ئەوانیش:

1. بڕی میزی ڕۆژانەت كەم دەبێتەوە، بە شێوەیەك كە هەستی پێدەكەیت.
2. هەست بە ماندووبون و هیلاكی دەكەیت، تەنانەت لە پاش پشووشدا ئەو هەستەت هەر دەمێنێت.
3. هەست بە بێهێزی دەكەیت و هەندێكجار توشی هەناسەتەنگی دەبیتەوە.
4. جەستەت توشی ئاوسان دەبێتەوە، بەتایبەتی لە پەلەكاندا وەكوو دەست و قاچەكانت.
5. لێدانی نۆرماڵی دڵت تێكدەچێت و لەسەر سنگت هەست بە ئازار دەكەیت.
6. هەندێكجار ئەگەری ئەوە هەیە توشی بورانەوە بیت و لە هۆش خۆت بچیت.

سەرچاوە: mirror