ئەو خۆراكانەی باشترە بخورێن پێش و پاش وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا
چاودێر:
د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ،پسپۆڕی زانستی خۆراك ، دەڵێت" لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی ئەوكەسانەی كە پێكوتەی دژەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەردەگرن، هەمیشە ئەوپرسیارەی لێدەكەن كە كامانەن ئەو خۆراكانە باشترە بخورێن و كام جۆرانەن كە باشترە نەخورێن" لە باشترین ئەو خۆراكانەی بخورێن ئەمانەن:
١ - خواردنەوەی زیاتر لە هەشت پەرداخ لەئاو ڕۆژی پێش كوتان و زیاتر لە دە پەرداخ لە ڕۆژی كوتان و ڕۆژانی دواتر لە نێوان ژەمەكان.
٢ - دوور كەوتنەوە لە خواردنی قوتوو و ئامادەكراو.
٣ - خواردنی سەوزە ومیوەی هەمەجۆر و ڕەنگ جیاواز ڕۆژانە دوو بۆ چوارجار پێش و پاش ڤاكسینەكە.
٤ - نەخواردنی شیرینی وئیشی هەویر و خواردنەوە گازییەكان و وزەبەخشەكان و كحولییەكان.
٥ - خواردنی دانەویڵە تەواوەكان و پاقلەمەنییەكان و ماسی و گۆشتی پەلەوەر و چەرەس و شیرەمەنی.
٦ - نووستن لانی كەم حەوت سەعات شەوی پێش كوتان و شەوانی دوای وەرگرتنی ڤاكسینەكە.
٧ - خواردنی سووكە ژەمێك یەك بۆ دوو سەعات پێش ڤاكسینەكە وەك نان وماست یا كوپێك شیر.