دیالۆگی لابردنی ماسکەکان
ئێواره‌ى 18/4/2021، بنكه‌ى روناكبیرى گه‌لاوێژ به سه‌رپه‌رشتى (مه‌لا به‌ختیار) سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ و (سامى هادى) لێپرسراوى ناوه‌ندى رۆشنگه‌رى چاو‌دێر و به ئاماده‌بوونى (د. ابتسام اسماعیل) سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ بۆ دوائاماده‌كارییه‌كانى بیست و چواره‌مین فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ كرا، كه تیایدا بڕگه بڕگه به‌رنامه‌ى كارى فێستیڤاڵه‌كه و ته‌وه‌ره‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
بڕیاره رۆژانى (25 تا 27ی5-2021) فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ له شارى سلێمانى به دروشمى (دیالۆگى لابردنى ماسكه‌كان) ئه‌نجام بدرێت، كه پێشبڕكێكانى شیعر و چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه له خۆده‌گرێت و تیایدا ته‌وه‌رى ئه‌ده‌بیانى كلتورى ئێران رۆژێكى تایبه‌تى پێده‌به‌خشرێت له چوارچێوه‌ى رۆژانى فێستیڤاڵ، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتى تایبه‌ت ده‌درێته داهێنه‌ران.
دواى تێپه‌ڕبوونى (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر خه‌ڵاتى تایبه‌تى نوسه‌ر و روناكیر (فوئاد مه‌جید میسر)، وه‌ك نه‌ریتێك بڕیاردرا خه‌ڵاته‌كه بۆ سێ ساڵى داهاتوو ببێته خه‌ڵاتى شه‌هیدى روناكبیر (عه‌بدولخاڵق مه‌عروف).
وه‌ك چالاكیه‌كى هاوته‌ریبى فێستیڤاڵ بۆ ئه‌مساڵیش پێشانگه‌ى كتێب له رۆژانى فێستیڤاڵدا بۆ خوێنه‌رانى كورد به ئاماده‌بونى چه‌ندین ناوه‌ند و ده‌زگه‌ى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى و عه‌ره‌بى و فارسى ده‌كرێته‌وه.