كفری: دو گولە هاوەن گەڕەكی ئیمام محەمەد‌و ناو بازاڕی كردە ئامانج

کوردستان 18/04/2021

ئێوارەی ئەمڕۆ دو گولە هاوەن لەناو شاری كفری كەوتنە خاوارەوەو گەڕەكی ئیمام محەمەد‌و ناو بازاڕی كفری كردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیان بەدواوە نەبووە.
گولە هاوەنەكان بەر شوێنی قەرەباڵغ نەكەوتون‌و زیانی گیانی‌و مادییان نەبوە
تا ئێستا نازانرێت ئەو گولە هاوەنانە لە كوێوە ئاراستەی قەزای كفری كراون.
كفری شارێكی دێرینی كوردستانەو دەكەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی كورد و توركمان و عەرەب تێیدا دەژین كە زۆربەی دانیشتوانی كوردن، كفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە كەشێكی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێك گەرمە.