ئەمەریکا پشتگیریی یەکڕیزیی کورد دەکات لە ڕۆژئاوای کوردستان

کوردستان 18/04/2021

چاودێر

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە گفتوگۆی بەردەوامی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا بەردەوامە و ئەمەریکاش بشتگیریی لەو پڕۆسەیە دەکات.


هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و دەیڤد براونستاین، جێگرى نێردەى تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا باس لەوە کراوە کە کوردەکان پێویستە بەردەوامی بە گفتوگۆی نێوانیان بدەن.


پشتگیری لە گفتوگۆی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی گەلی سوریا ڕۆژی 26 ی مانگی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سوریا دیاری کردووە و واتە مانگی داهاتوو سەرۆکی نوێی سوریا دیاری دەکرێت.


هاوکات بڕیارە سبەی 19ی نیسان، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی سوریا بکرێتەوە و ماوەی 10  ڕۆژ دەخایەنێت.