لە سەیدسادق پیاوێک لە لایەن ژنەکەیەوە دەکوژرێت
چاودێر
لە قەزای سەیدسادق ژنێک بە چەقۆ پیاوەکەی کوشت، نەخۆشخانەی قەزاکەش دەڵێت، چەقۆیەک لە دڵی پیاوەکە دراوە و تا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە خوێن لە جەستەیدا نەماوە.
بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ڕایگەیاندووە: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای سەیدسادق ژنێک پیاوەکەی خۆی کوشت."
ڕاشیانگەیاندووە: "لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ژنەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە."