پۆلیسی سلێمانی: ئەو كەسەی مامی خۆی كوشت دەستگیركرا

کوردستان 18/04/2021


چاودێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە، كە شەوی رابردوو لە سنوری قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی كوشت.
 لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات، پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە سنوری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د، و، ئـ) لە دایكبووی ١٩٩٤ بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو.
 باسی لەوەشكردوە، دوای رووداوەكە لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەستپێكرد، دواتر و لە ماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەگەڵ دەستگیركردیشیدا دەست بەسەر ئەو چەكەدا گیراوە كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە.