وێنە.. دوو بازرگان و پێنج بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

کوردستان 18/04/2021


چاودێر: 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان دوو بازرگان و پێنج بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كەلە ژنێك و شەش كەس لەرەگەزی نێر پێكهاتبون.

  بەرێوەبەرایەتی   ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان ژنێك و شەش كەسی دیكە لەڕەگەزی نێر دەستگیركراون،كە  تۆمەتبارەكان دووكەسیان بازرگانن و یەكێكیان دانیشتوی  قەزای شەقڵاوەیەو  بەهاوكاری و هەماهەنگی یاریدەرێتی ئاسایشی (تەقتەق)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەستگیركراوە كە یەك كیلۆو دووسەد غرام  كریستاڵی پێبوە . 

 ئاماژەبەوەشكراوە، پێنج كەسەكەی دیكەشیان بەكارهێنەرن و دانیشتوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانن،ئەوماددانەی بەكاریان هێناوە لەجۆری ( كریستاڵ_و_حەشیشە )ە.
ئەوەش رونكراوەتەوە، سەرجەم تۆمەتبارەكان حەوت كەسن و بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەكانی (۲٦) و (٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو كارتێكارە عەقڵیەكان لەهەرێمی كوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون.