وڵاتێك بڕیاری بەكارهێنانی ماسك هەڵدەوشێنێتەوە

تەندروستی 18/04/2021



پاش هەڵمەتێكی گەورەی كوتان لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،ئیسرائیل مەرجی بەكارهێنانی ماسك هەڵدەوشێنێتەوە لەشوێنە كراوەكاندا و بریاریشی داوە دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەكان بكرێنەوە.
پاش ئەوەی زیاتر لە 54%ی دانیشتوانی ئیسرائیل كە ژمارەی دانیشتوانی 9ملیۆن و300هەزاركەسە ڤاكسینی فایزەریان وەرگرت رێژەی تووشبوون و بڵاوبونەوەی پەتاكە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بڕیاری بەكارهێنانی ماسك لە شوێنە كراوەكان هەڵۆشاندەوە كە پێشتر پۆلیس چاودێری بەكارهێنانی ماسك یان دەكرد ، بەڵام داوای كردوە هاوڵاتیان لە شوێنە داخراوەكان ماسك بەكاری بهێنن.
هەروەك حكومەتی ئیسرائیل بریاری دەركرد خوێندكارانی قۆناغی ئامادەیی بگەرێنەوە بۆ خوێندنگەكانیان هاوشێوەی قوتابیانی بنەڕەتی و باخچەكان كە پێشتر گەرابونەوە بۆ قوتابخانەكانیان.
وەزارەتی فێركردنی ئیسرائیل بڵاویكردەوە پێویستە قوتابخانەكان هانی قوتابیان بدەن بۆ پارێزگاری كردن لە پاكوخاوێنی خۆیان و پۆلەكانیان و دووركەوتنەوە لە پەیوەندیە كۆمەڵایتیەكان لە كاتی خوێندن و پشووەكاندا.