هەرێم.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان 18/04/2021

چاودێر:
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، لەسەر رێگای نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی رۆڤیا رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەسەر رێگای گشتی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی رۆڤیا لە ‌نزیك گوندی دوستەك، رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدا و بارهەڵگرێك روویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

وتیشی، هۆكاری سەرەكی رووداوەكە بەهۆی بێ ئاگایی و تیژڕەویی شۆفێرەكانەوە بووە.