ئیسرائیل و یۆنان گەورەترین رێككەوتننامەی سەربازی واژۆ دەكەن

جیهان 18/04/2021


ئەمرۆ یەكشەممە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بڵاویكردەوە ،ئیسرائیل و یۆنان گەورەترین گرێبەستی سەربازی بەرگرییان واژۆ كردوە 
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە بەگوێرەی رێككەوتننامەكە " كۆمپانیایی ئەلبیت سیستمز" ی ئیسرائیلی هەڵدەستێت بەگڕخستنی مەڵبەندی مەشق وراهێنانی هێزی ئاسمانی یۆنان بەگوێرەی كرێبەستێك كە بڕی یەك ملیارو 650 هەزار دۆلار بەهاكەیەتی.
كۆمپانیاكە ئاشكرای كردوە فڕۆكەی نوێی مەشق لەجۆری "ئێم 346" پێشكەش بە یۆنان دەكات و هەروەك كەشتی گەلی مەشق وراهێنانی هێزی ئاسمانی یۆنان بۆ ماوەی نزیكەی 20 ساڵ نۆژەندەكاتەوە كە دەیان فرۆكەی جۆری "ئێم 346" و تی 6 لەخۆدەگرێت.