منداڵێکی نۆ مانگ لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
چاودێر
لە شاری سلێمانی منداڵێکی تەمەن نۆ مانگ بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.
لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال بۆ منداڵان، یوسف سامان عەلی، منداڵێکی نۆ مانگان كە خەڵکی قەزای چەمچەماڵە، دوای مانگێک لە تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال بۆ مناڵان ڕایگەیاندووە: "لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان بەو ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە".