پەرلەمانی ئەورووپا بەدواداچوون بۆ کەیسی سزادراوانی بادینان دەکات
چاودێر
پەرلەمانی ئەورووپا بەدواداچوون بۆ كەیسی ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی سنووری بادینان دەكان و بۆ ئەوەش داوای زانیاریی لە كەسوكاری گیراوان و سزادراوان كردووە.
ئەیهان سەعید، نوێنەری كەسوكاری سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند: دوای تاوتوێكردنی کەیسی گیراوان و سزادراوانی بادینان لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا ئەوان داوای زانیاریی وردیان لێ كردووین لەسەر لیستێکی ناوی تەواوی زیندانیکراوانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی: "تەواوی زانیارییەكانمان لەسەر گیراوان و سزادراوانی بادینان لە ڕێگەی كۆمیتەی مافەكانی مرۆڤەوە ئاراستەی پەرلەمانی ئەورووپا كردووە."
ئاماژەی بەوەش كرد، لە هەوڵەكانیان بۆ ئازادكردنی سزادراوان و زیندانیكراوانی سنووری بادینان و هەولێر بەردەوام دەبن و تەواوی ڕێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان و ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپاش هاوكارییان دەكەن.