سەرۆکی حکومەت لەسەر کوژرانی ژنەکەی هەولێر هاتەدەنگ
چاو‌دێر
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به كوژرانی ژنێكی گه‌نج له هه‌ولێر، كه دایكی سێ منداڵه هاته‌ده‌نگ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شه‌ره‌فێك له ژنكوشتندا نییه و ده‌بێت ئه‌مه كۆتایی پێ بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیری ناوخۆی ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به سزای خۆی بگات.
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێش ناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە تووندوتیژی بژی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان".