باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێ دا

عێراق 17/04/2021

چاودێر

 

كەمێك پێش ئێستا دەنگێكی بەھێز لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیسترا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێ دا.


ئەوە بۆ چوارەم جار بووە دەنگێكی بەھێز لە ناوچەی سەوز بیستراوە و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێ دا، تا ئێستا نەزانراوە تەقینەوەیە یان ھێزەكانی ئەمەریكا چەكەكان تاقی دەكەنەوە.


سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە: "ئەمەریکییەكان سیستمێکی نوێی C.RMی بەرگریی مووشەکی تاقی دەکەنەوە لەنێو بنکەی سەربازی تەوحیدی 3، بەو هۆیەوه چوار جار دەنگی بەهێز و تۆقێنەر لەنێو باڵیوزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیستراوە".