ئەمریكا توڕەیە لەهێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

جیهان 15/04/2021


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، "زۆر تووڕەین بە بیستنی هەواڵی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق."
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-04-2021 نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە "زۆر توڕەبووین بە هەواڵی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق. خەڵکی عێراق ئازار و مەینەتی زۆریان بەدەست ئەم جۆرە تووندوتیژی و پێشێلکردنا نە بینی کە کراوەتە سەر سەروەری خاکیان."
 
شەوی رابردووش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ەوە ئەنجامدراوە.