باندێكی سپی كردنەوەی دۆلار لەناوچەیەكی هەرێم دەستگیركران

ئابوری 15/04/2021

چاودێر
هێزەكانی ئاسایشی راپەڕین، بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، توانییان باندێكی سپیكردنەوەی‌ دۆلار دەستگیر بكەن. 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، لەراگەیەندراوێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو،" ‌لەدرێژەی كار و چالاكیە بەردەوامەكان و دوای وەرگرتنی زانیاری دروست، هێزەكانمان لەبنكەی ئاسایشی ژاراوە، بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، توانییان باندێكی چوار كەسی سپی كردنەوەی دۆلاری ئەمریكی دەستگیر بكەن ".
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، باندەكە بڕی 1200 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێ بووە و ویستویانە لەبازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو، باسیلەوەشكردووە: لەلایەن دادوەری دادگای ێكۆڵینەوەی پشدەر بەپێی ماددە (281) لە (ی.س.ع) تۆمەتباران راگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.