بەهۆی جەڵتەوە بەكارهێنانی ڤاكسینێك راگیرا

جیهان 13/04/2021

چاودێر:

 ئەمریكا بەهۆی روودانی خوێن مەین و جەڵتەوە لە هەندێك كەسدا بەكارهێنانی ڤاكسینی جۆنسۆن ئەند جۆنسۆنی بەشێوەیەكی كاتی راگرت.

بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و ناوەندی چاودێری تەندروستی و نەخۆشییەكان بەكارهێنانی ڤاكسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆنی دژە كۆرۆنای راگرت بەهۆی روودانی خوێن مەین لە 6 كەسدا و مردنی یەكێكیان، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە بكرێت لە ڤاكسینەكە و هۆكاری خوێن مەینەكان|.

لە ئەمریكا 6.8 ملیۆن ژەمە ڤاكسین بەكارهێندراوە لە ئەو كاتەوەی وەری گرتووە.

ئەو ئەو كەسانەی خوێنیان مەیوە ژنن و تەمەنیان 18 بۆ 48 ساڵە و 13 رۆژ دوای وەرگرتنی ڤاكسین تووشی خوێن مەین بوون.