ناوكی خورما خواردنێكی بەسوود و دەرمانێكی ئەفسوناوی

تەندروستی 13/04/2021


لەمێژە ناوكی خورما بە یەكێك لە چارەسەرەكان دادەنرێت بۆ وورد كردنی بەردی گورچیلەو بەردی زراو ، چونكە ناوكی خورما برێكی زۆر ترشی ئەمینی و رێژەیەكی زۆری ترشەڵۆكی ئەكسالیك و بڕێكی زۆر لە ریشاڵی سوود بەخش بۆ كۆئەندامی هەرسی تێدایە و زۆریش بەسوودە بۆ خۆ لاواز كردن.
زۆر كەس بەبێ ئەوەی بزانێت ناوكی خورما سوودی لە خواردنی خورماكە كەمتر نیە بەبێ ئاگایی ناوكی خورما فڕێدەدات.
ئیمان موستەفا پسپۆری خۆراكی، پێویستی بەكارهێنانی ناوكی خورمای روونكردوەتەوە وەكو رێگەیەكی سروشتی سوود بەخش بۆ جەستەی مرۆڤ.
ئەو پسپۆرە تەئكیدی كردوەتەوە خواردنی هاڕاوەی ناوكی خورما فاكتەرێكی گرنگە بۆ دابەزاندنی كێش بۆ ئەو كەسانەی بەدەست قەڵەوەییەوە دەناڵێنن و رێژەی سووتاندنی چەوری زیاد دەكات و باشترین بژاردەشە بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەكرە چونكە رێژەی شەكر لە خوێندا رێكدەخات.
ئیمان موستەفا چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ناوكی خورما رووندەكاتەوە ودەڵێت : سەرەتا ناوكی خۆرماكە جوان دەشۆریتەوەو پاشان ووشكی دەكەیتەوەو ماوەی 2 كاتژمێر دەیخەیتە سركەوە تا رەنگی ناوكەكە بۆ قاوەیی دەگۆڕدرێت دوای ئەوەی ناوەكەكە دەهاڕیت،پاشان یەك كەوچك لە ناوكە هاڕاوەكە لەگەڵ چارەكە كەوچێك زەنجەبیل و چارەكە كەوچكێك مێخەك و كەمێك بیبەری رەش تێكەڵ دەكەیت لەیەك خواردنەوەدا بەكاری دەهێنیت و بە شێوەیەكی سروشتی یارمەتیدەردەبێت بۆ سوتاندنی چەوری و دابەزاندنی كێش.