دڵه‌ڕاوكێی كۆمه‌ڵایه‌تی: ڕاستی و هه‌ڵه‌كان ده‌رباره‌ی
د.كۆیار شێركۆ
ناڕێكی دڵه‌ڕاوكێی كۆمه‌ڵایه‌تی(سۆشیال یٔه‌نزایه‌تی دیسیٔۆرده‌ر) و دژه‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون (یٔه‌نتیسۆشیال)، هه‌مان شت نین. له‌م ڕۆژانه‌دا، له یه‌كێك له سوپه‌رماركێته‌كان، گه‌نجێكم بینی. یٔه‌و بلوسێكی له‌به‌ردا بوو كه له‌سه‌ری نووسرابوو ''كڵه‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی دژه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.''منیش له دڵی خۆمدا وتم، ده‌بێت چ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جادویی بیت. ''كه‌سانێك كه سۆسیۆپاسن پێكه‌وه له یانه‌یه‌كدا كۆده‌بنه‌وه؟'' به‌ڵام هه‌ر زوو گاڵته و گه‌پم خسته لاوه. یٔه‌وه ڕوون بوو كه یٔه‌م خاتوونه لاوه، قوربانی ده‌ستی یٔه‌و بۆچوونه هه‌ڵه و یٔه‌فسانه باوانه‌یه كه گوایه كه‌سانی گۆشه‌گیر، سه‌رجه‌میان دژه‌كۆمه‌ڵگان. چونكه نووسینی سه‌ر بلوسه‌كه‌ی، نوكته‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر یانه‌یه‌ك كه سه‌رجه‌م یٔه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه خۆیان له كۆمه‌ڵگا به دووریٔه‌گرن.
پێویسته یٔه‌وه بزانین، یٔه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌رمنن، زۆر تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ناكه‌ن و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یٔاماده نین بۆ به‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر، پێیان ناوترێت یٔه‌نتیسۆشیال. وه‌ك یٔه‌وه‌ی له كلتووری باودا وا باس ده‌كرێت. له ڕوانگه‌ی پزیشكییه‌وه، كه‌سانی یٔه‌نتیسۆشیال هاوكات سۆسیۆپاسیشن. گرنگیش به چوارده‌ور و یاساكانی كۆمه‌ڵگا ناده‌ن و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه. هاوكات یٔه‌م كه‌سانه زۆرجار خۆیان نایانه‌وێت تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگا ببن. له به‌رامبه‌ردا، یٔه‌و كه‌سانه‌ی دڵه‌ڕاوكێی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ چوارده‌وردا درووست بكه‌ن.
وه‌ك هه‌ر ناڕێكی و نه‌خۆشییه‌كی تر، دڵه‌ڕاوكێی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌توانرێت له‌سه‌ر هێڵێكی ڕاسته‌وانه له نێوان دۆخی یٔاسایی و نایٔاساییدا پێناسه بكرێت. بۆ نموونه، له دۆخی یٔاساییدا، به‌ر له یه‌كه‌م ژوانمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا، گه‌ده‌مان په‌پووله یٔه‌كات. یان به‌ر له پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ماندا، دڵمان خێرا لێده‌دات و سوور ده‌بینه‌وه. به‌ڵام له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین. به‌ڵام دۆخه نایٔاساییه‌كه، بریتییه له بوونی ترس و دووره‌په‌رێزی له هه‌موو به‌ركه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. سرووشت و یٔه‌زموون پێكه‌وه هۆكارن له‌وه‌ی یٔه‌م دۆخه نایٔاساییه ده‌ربكه‌وێت. یٔه‌و كه‌سانه‌ی له ڕووی بایۆلۆجییه‌وه خۆیان یٔه‌گه‌ری تووشبوونیان به پاسۆلۆجی دڵه‌ڕاوكێ هه‌یه، یٔه‌زموونه‌كانیان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان ده‌بێت له مانیفێست بوونی یٔه‌م ناڕێكییه (نه‌خۆشییه‌دا.)
ناڕێكی دڵه‌ڕاوكێی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌وه‌دا ده‌ناسرێته‌وه كه كه‌سه‌كه له‌وه ده‌ترسێت ببینرێت. سه‌ره‌ڕای یٔه‌وه‌ی ویستێكی زۆریان هه‌یه بۆ تێكه‌ڵاو بوون، به‌ڵام ترس و شه‌رمی زۆر له‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بكه‌ن یان شتێك بكه‌ن ببێته مایه‌ی ته‌ریقبوونه‌وه‌یان، وا ده‌كات خۆیان له تێكه‌ڵاوی بپارێزن و به‌مجۆره دڵه‌ڕاوكێكه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه. له ڕاستیدا یٔه‌مه‌یه ترسی سه‌ره‌كی یٔه‌م كه‌سانه. كه دڵه‌ڕاوكێیان سه‌باره‌ت به پێرفۆرمانسی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان هه‌یه و ناتوانن بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ده‌كرێت یٔه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیش بوونی هه‌بێت. بێگومان خۆشیان ده‌زانن كه یٔه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێیه زیاد له سنووره و یٔاسایی نییه، به‌ڵام ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن. كه‌سانی سه‌روو ١٢ ساڵ و گه‌نجان زیاتر خۆیان ده‌پارێزن له‌وه‌ی بكه‌ونه یٔه‌و دۆخانه‌وه كه تووشی دڵه‌ڕاوكێیان ده‌كه‌ن. منداڵانیش داوا له دایك و باوك و گه‌وره‌كانیان ده‌كه‌ن نه‌یانخانه یٔه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه.
سه‌رچاوه: سایكۆلۆجی توده‌ی