كتێبی ( حه‌سه‌ن سه‌باح ) مێژوویه‌ك بۆ تیرۆری ئیسلامی
ئا: سه‌ید عه‌تا
گه‌ر وه‌رگێره‌كان نه‌بوایه‌ن ، كتێبخانه‌ی كوردی زۆر لاواز و به‌تاڵ ده‌بوو ، به‌تایبه‌تی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی ده‌یان كتێبی فارسی وه‌رده‌گێڕنه سه‌رزمانی كوردی ، په‌رتوك خانه‌ی وه‌رگێڕه فارسه‌كان و كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن ، زۆرترین كاریگه‌ریان هه‌بوه له‌سه‌رهه‌ستی خوێنه‌ری؟کورد و وه‌رگێڕه‌كان ، نوسه‌رحه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌م په‌رتوكه ناوازه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی كوردی ، باشترین هه‌ڵبژارده‌یه باسه‌كانی زیاتر له‌ڕۆمانێك ده‌چێت تاموچێژی تایبه‌تی ده‌به‌خشێت ، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین زانیاری باشی تێدایه كه‌پێویست بوو پێشتر بیزانین ، له‌دره‌نگانێكدا په‌یمان پێ بردوه ، نوسه‌رچه‌ند كتێبێكی تریشی وه‌رگێراوه‌ته بۆ زمانی كوردی ، دوای ئه‌وه‌ی په‌رتوكی ( ته‌یموری له‌نگ ، جێنشینانی زاگرۆس ، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌تای ئیسلامی ) وه‌رگێڕاوه ، ئه‌مه‌ش چواره‌م به‌رهه‌میه‌تی ده‌یكاته دیاری خوێنه‌ر وكتێبخانه‌ی كوردی ، به‌رهه‌مه‌كانی زۆر به‌نرخ و دانسه‌قه‌و بێ وێنه‌یه .
كتێبی ( حه‌سه‌ن سه‌باح ) سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوی یه به‌شێوازی ڕۆمانێك نوسراوه ، كاتێ خوێنه‌ر ده‌ست ده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی ، زۆر لای گرنگه تاكۆتای چیرۆكه‌كان به‌رده‌وام بێت ، شاره‌زا بونه له‌ڕوداو و به‌سه‌رهاته شاراوه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه ، ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌كه بریتیه له جوڵانه‌وه‌ی ( حه‌سه‌ن سه‌باح )، له‌لایه‌ن نوسه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ( پول ئامیر ) نوسراوه ، به‌زمانی ئینگلیزی و فه‌ره نسی چاپكراوه ، وه‌رگێڕی ناسراوی كوردی ڕۆژهەڵات ( زه‌بیحوڵای مه‌نسوری ) كه‌شیعه مه‌زهه‌بی شاری سنه‌یه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی ، ده‌قه فارسیه‌كه‌ی زیاتر له چل جار چاپكراوه ، نوسه‌ری كورد حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید به‌ئه‌ده‌بیاتێكی كوردی جوان وه‌ریگێراوه‌ته بۆ كوردی ، به‌دووبه‌رگ چاپكراوه كۆی لاپه‌ڕه‌كانی هه‌ردوو به‌رگه‌كه ( 833) لاپه‌ڕه‌یه ئه‌مه‌ش چاپی سێهه‌میه‌تی ، له ناو باسه‌كاندا ڕۆڵی فه‌رمانده‌کوردەکان و ئازایه‌تی سوپای گەلی كورد ده‌خاته ڕوو له‌و چه‌رخه‌دا ، كه زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌لجوقیه‌كان دژی باتنیه‌كان جه‌نگاون ، هه‌ندێ كاتیش سه‌ربه‌خۆ بوون ، ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له‌په‌رتوكه گرنگه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بۆ چل‌وپێنج ته‌وه‌ردابه‌شكراوه ، مێژوو ئه‌وزانسته‌یه كه ڕابووردومان به تێڕوانینێكی ژیرانه بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، مێژوو نوس هه‌رچه‌ند بێلایه‌ن بێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژویدا ، ناتوانێ ڕای خۆی تێكه‌ڵ به‌ولێكۆڵینه‌وه‌یە نه‌كات ، به‌ڵام وه‌رگێڕ وه‌ك خۆی باسه‌كان ده‌گۆڕێته سه‌رزمانی دایك ، هیوای به‌رده‌وامی بۆ وه‌رگێڕی ئه‌م په‌رتوكه شایسته و ناوازه‌یه ده‌خوازین ، ئاواته‌خوازم خوێنه‌ری كورد سودی لێوه‌رگرێت .