چیرۆکی دەمانچەکەی گاگارین

جیهان 11/04/2021

 

بۆچی یەكەمین كەشتیوانی ئاسمانی دەمانچەی لەگەڵ خۆی برد بۆ بۆشایی ئاسمان؟
ئا: رەمەزان شێخانی
یەكەمین كەشتیوانی ئاسمانی كاتێك بەرەو ئاسمان بەرێككەوت بەشی 10 رۆژ خواردن و خۆراكی لەگەڵ خۆی بردو دەمانچەیەكیش، وتی دەمانچەكە پارێزگاری پێدەكەم لەخۆم !

چیرۆکی گاگارین
بەر لە 60 ساڵ یەكەمین مرۆڤ بەرەو بۆشایی بەرێككەوت ئەو كەسە ناوی" یوری گاگارین "ی بەرەگەز رووسی بوو كە رۆژی 12/4 یادی 60 ساڵەی ئەو گەشتەیە كە گەشتە ئاسمانیەكە لە كازاخستان لە ئاسیای ناوەراست و لە ناوەندی یەكێتی سۆڤێتی جاران ئەنجامدرا. كەشتیوانەكە بەشی 10 رۆژ خواردن و دەمانچەیەك و 10 فیشەكی پێبوو تا پارێزگاری لەخۆی پێبكات.
گاگارین گەنجێكی هەرزەكار بوو لە كارگەی پۆڵا كاری دەكرد پاشان بوو بە فڕۆكەوانێكی جەنگی دوای ئەوەی لەنێو 10 هەزار كاندید هەڵبژێردرا و مەشق و راهێنانێكی سەخت و قورسی بەنهێنی پێكرا وپاشان لە تەمەنی 27 ساڵیدا بەگونجاو زانرا بۆ كەشتی ئاسمانی لەرێگەی كەشتی ئاسمانی "فۆستۆك" كەشتێكی 108 خوولەكی بە بەرزی 250 كیلۆمەتر ئەنجامدا بە دەوری زەویدا و سەركەوتنێكی گەورەی بۆ مۆسكۆ بەدەستهێنا كە لەو سەردەمەدا واشنتۆن و مۆسكۆ پێشبڕكێی ئەوەیان بوو نهێنیەكانی گەردوون ئاشكرا بكەن.
گاگارین لە ساڵی 1934 لەگوندێكی بچووك لە دایكبوە كەدواتر ناوی گوندەكە كراوە بە "گاگارین" پاش گەڕانەوەی لە كەشتی ئاسمانی جارێكی دیكە دەستی كردەوە بە فرۆكەوانی و لە 27ی ئازاری ساڵی 1968 لەگەڵ هاورێیەكیدا گەشتێكی ئاسمانی ئەنجامدەدەن بە فرۆكەیەكی جۆری مێگ 15 بەهۆی پەككەوتنی فرۆكەكەوە لەگەڵ هاورێكەیدا گیانیان لەدەستدا، كە تا ئێستا هۆكاری پەككەوتنی فرۆكەكە نەزانراوە.لەپاش هەفتەیەك پرسەیەكی زۆر گەورەی بۆ سازكرا.
مەشق و راهێنان بە دەمانچە
سەبارەت بە مەشق و راهێنان بە دەمانچە "سێرگی كۆرۆلایڤ پسپۆری مووشك داوای لە گاگارین كردبوو خۆی فێری بەكارهێنانی دەمانچە بكات وپێویستە دەمانچە لەگەڵ خۆی ببات و بە شێوەیەكی فەرمی داوای لە راهێنەرەكەی كردبوو راهێنانی فێربونی بەكارهێنانی دەمانچەی پێبكات.
گاگارین بەسەرسوڕمانەوە پرسی بوو ئایە بوونەوەرە ئاسمانیەكان هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی من؟ لەوەڵامدا پێیان وتبوو نەخێر لەكاتی نیشتنەوە لەسەر زەوی هەڕەشە لەسەر ژیانت دەبێت ،چونكە ئێمە لە جێگەیەك چاوەڕوانی دابەزینی كەشتییە ئاسمانیەكە دەكەین ،بەڵام پێدەچێت لە شوێنێك بنیشیتەوە كە دارستان بێت و ئاژەڵی دڕندەی تێدابێت، یاخوود لە شوێنێك دابەزیت كەسانێك وابزانن تۆ بوونەوەری ئاسمانیت و هێرشت بكەنە سەر.
ئەوەی روویدا گاگارین لەناوچەیەكی دوورلە نزیك گوندێك لە كازاخستان دابەزی ، خێرا ژنە جوتیارێك و كوڕەزاكەی بە ترسەوە بەرەو شتێكی كانزایی گەورە رۆشتن كە دووكەڵی لێبەرز دەبوەو بینیان كەسێك بە جلێكی پرتقاڵی و كڵاوێكی سپییەوە دابەزی، وهەركە دووكەسەكەی بینی كڵاوەكەی لەسەری لادەبات و پێیان دەڵێت منیش وەكو ئێوە خەڵكی رووسیا م و لە ئاسمانەوە دێم، ئایە تەلەفۆنتان هەیە؟ ژنەكەو كورەزاكەی باوەڕیان پێنەكردبو تا ئەو كاتەی خەڵكێكی زۆر بە خۆشحاڵیەوە لەدەوری كۆبونەوە.