«ئه‌لجه‌زیره» له داوی مۆسادو سیادا
جیهان 10/04/2021
بارام سوبحی
یه‌كه‌م: له سه‌ره‌تای ساڵی (2010) له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی دوبه‌ی، ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد"، محه‌مه‌د عه‌بدولره‌ئوف مه‌بحوح (له دایكبووی 1960)، یه‌كێ له فه‌رمانده هه‌ره دیاره‌كانی تیپه‌كانی عیزه‌دین قه‌سامی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كوژن.
به‌ر له كوشتنه‌كه‌ی، له‌سه‌ر داوای سه‌ركردایه‌تی حه‌ماس، چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئه‌لجه‌زیره)ی قه‌ته‌ری ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی ڕووخساری به‌ته‌واوی بولێڵ بكرێ. دوای تۆماركردنی دیداره‌كه، شریتی ڤیدیۆكه بۆ پشكنین نێردرایه غه‌ززه. له‌وێدا ده‌رچوو كه بولێڵكردنی ڕوووخساره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه ڕایانسپارد جارێكی دیكه چاوپێكه‌وتنه‌كه بكاته‌وه. به‌ڵام چاوپێكه‌وتنه‌كه هه‌ر بڵاونه‌كرایه‌وه، بۆیه «مه‌بحوح» پرسیاریكرد ئاخۆ چی به‌سه‌ر دیداره تۆماركراوه‌كه‌یدا هات، له‌وه‌ڵامدا پێیگوترا ؛كاسێته ڤیدیۆكه‌ی له‌نێو ئه‌رشیفی حه‌ماسدا هه‌ڵگیراوه".
دوای كوژرانی مه‌بحوح، دیداره نوێیه‌كه په‌خشكرا. هه‌ندێك سه‌رچاوه بڕوایان وایه ئه‌و كاسێته ڤیدیۆییه گه‌یشته ده‌ستی ئاژانه‌كانی مۆساد كه هه‌ڵوه‌دای دۆزینه‌وه‌ی مه‌بحوح بوون، پێداگیری له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و دیداره ڕێی بۆ مۆساد خۆشكرد بیدۆزێته‌وه (1).
دووه‌م: ته‌یسه‌ر عه‌لونی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له (21/10/2002) چاوپێكه‌وتنێكی فراوانی له‌گه‌ڵ ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده ئه‌نجامدا. په‌خشكردنی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ساڵێك دواكه‌وت، چونكه كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاند به‌هۆی نه‌بوونی (بایه‌خی هه‌واڵی) چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان بڵاونه‌كردۆته‌وه. له‌كاتێكدا ئه‌وه یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنی بن لادن بوو له‌دوای رووداوه‌كانی (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001). به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه بوو جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فشاری خستبووه سه‌ر خێزانی پادشایه‌تی قه‌ته‌ر تاوه‌كو چاوپێكه‌وتنه‌كه بڵاونه‌كه‌نه‌وه. كه‌چی سێ مانگ دواتر كه‌ناڵی (CNN) ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی ده‌ستكه‌وت‌و به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌لجه‌زیره بڵاویكرده‌وه (2).
سه‌رچاوه‌كان
(1): میخائیل بار زۆهار و نه‌سیم میشال: كرده هه‌ره گرنگه‌كانی مۆساد، وه‌رگێڕانی شه‌فیقی حاجی خدر.
(2): پیته‌ر بێرگن: راوی گورگی سپی ده ساڵ گه‌ڕان به‌دوای بنلادندا، وه‌رگێڕانی رزگار فایه‌ق.