دەرگەی خوێندنگەكان ناكرێتەوە
چاودێر:
عەبدول سەلام دۆڵەمەڕی سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان لە دوای كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایكرد جارێ دەرگەی خوێندنگە و قوتابخانەكان ناكرێتەوە.
دۆڵەمەڕی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: گفتوگۆمان كرد ناكرێت لەم رەوشەی كورۆنادا خوێندنگەكان بكرێنەوە.
گوتیشی: دوو پێشنیاز هەن یان دەرگای خوێندنگەكان بە داخراوی دەمێننەوە یان خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.