خۆزگە خولی دووەم مام نەبووایە بە سەرۆك

کوردستان 07/04/2021

کورتیلە رەخنەی سیاسی
ژمارە (٢١)
خۆزگە خولی دووەم مام نەبووایە بە سەرۆك
نوسینی: مەلا بەختیار

یادی (١٦) ساڵەی متمانە پێ بەخشینی سەرۆکایەتی مام جەلالە.. ئەوڕۆژە بەندە لەناو پەرلەمان بوم. دوای متمانەکە لە سەیارەکە من و تاریق هاشمی لە خزمەتیابوین.
لەو چرکەساتەدا (20/7/1977)م بیر کەوتەوە کە یەکەمین جار لە هەکاریەوە گەڕایەوە. من پێشوازیم لێکرد. دوو روداوی پێکەوە گرێ دراو، سەرەنجامی کۆڵنەدان.. سەرکەوتن!
 خۆزگە بۆ خولی دووەم، خۆی کاندید نەکردبایەتەوە. کە کێشەکانی بەغداش قوڵبوون.. مام لە سلێمانی نەخۆش بوو. تەنها من و هەڤاڵ هێرۆ پێمان گوت: جارێ مەڕۆرەوە. بەرپرسیارێتیەکەی.. لە تەندروستی خۆی پێ گرنگتر بوو. رۆشت، لێی قەوما. دەرکەوت بۆ دوەم جار خۆی هەڵنەبژێردرایەتەوە چەند بۆ یەکێتی پێویستتر بوو!