وەزارەتی رۆشنبیری سێ بەرنامەی راگرت

کوردستان 07/04/2021

بە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری، هەرسێ بەرنامەی شۆ مەگەزین لە کەناڵی کوردماکس و نێت گرام لە کەناڵی نێت تیڤی و نایت شۆ لە کەناڵی کۆڕەک بۆ ماوەی هەفتەیەک راگیران دواتریش دەبێت گۆڕانکاری لە شێوازەکەیدا بکەن...
بڕیارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە دەرچوەو تێیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە خەڵک ناڕەزایی زۆری لەسەر ئەو بەرنامانە هەبوەو دەبێتە هۆی بچڕانی شیرازەی خێزا.