روخسارتان بەم گیراوەیە لە زیپكە پاكبكەنەوە

تەندروستی 04/04/2021

روخسارتان بەم گیراوەیە لە زیپكە پاكبكەنەوە

سروشتی مرۆڤ وەهایە كە زیپكە لە زۆربەی تەمەنەكان لە روخساری دەردەكەوێت، ئەو دەركەوتنەیش بەهۆی باڵغبونی تەمەنەوە بێت یاخود هەندێك لە خۆراكەكان‌و هۆڕمۆناتەوە دەردەكەون، لای هەندێكیش دەبنە مایەی گرفت‌و بێزاری، بۆیە دەتوانرێت ئەم گیراوانەی خوارەوە تاقی بكەنەوە.

سركەی سێوو ئاو
كەوچكێكی چێشت سركەی ئەسڵی سێو بكەرە سێ كەوچك ئاوەوە بەمەرجێك كوڵابێت‌و سارد بوبێتەوە، دواتر بە لۆكەیەكی خاوێن روخسارت‌و ئەو جێگایانەی زیبكەیان پێوەیە جوان بماڵەو لێگەڕێ پاش 20 خولەك دواتر جوان بیشۆ،  رۆژانە دوو بۆ سێجار سود لەم كارە ببینە.

دارچینی‌و هەنگوین:
دوو كەوچكی چاو یەك كەوچك هەنگوین جوان تێكەڵكەو بەهەمان شێوەی سەرەوە لە ڕوخسارتی بدەو با نزیكەی 15 خولەك پێوەی بمێنێتەوەو دواتر جوان بیشۆو بە خاولیەكی پاك روخسارت ووشك بكەوە، ئەم گیراوەیە هەفتەی سێجار ئەنجامبدە.

ئاوی لیمۆ:
لیمۆیەكی تازە بشكێنەو ئاوەكەی بكەرە ژێرپیاڵەیەكەوە پاش خاوێنكردنەوەی روخسارت بە پارچەیەك لۆكە جوان لە روخسارتی بدە‌و لێگەڕێ تا 15 خولەك دواتر بەئاوی سارد دەموچاوت بشۆ‌و بە خاولیەكی نەرم ووشكی كەوە، رەنگە یەكەمجار كەمێك روخسارتان بكزێتەوە، بەڵام دواتر ئەو كزەیە نامێنێت

ئاوی لیمۆو گوڵاو:
بەڕێژەیەكی وەك یەك تێكەڵیان بكەو هەمان رێساكانی سەرەوە بەكاربێنەو بەهەمانشێوە پاش 15 خولەك روخسارتان بشۆن‌و بەخاولیەك وشكی كەنەوە، بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باشی هەبێت رۆژانە دووجار ئەمكارە ئەنجامبدەن