صەدر پەیوەندی بەچەند بەرپرسێكەوە دەكات

عێراق 01/04/2021


چاودێر: لەداوی تێپەڕاندنی بودجەی عیراق، موقتەدا سەدر پەیوەندی بەسەرۆك و جێگری یەكەمی پەرلەمانی عیراقەوە كردوە.

نوسینگەی موقتەدا سەدر ئاشكرایكردوە:" موقتەدا سەدر پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆك و حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراقەوە كردوە".

ئاماژە بەوەشكراوە:" دەستخۆشی لێكردون لەبەر ئەوەی رۆڵی بەرچاویان هەبووە لەتێپەڕاندنی بودجەی 2021ی عیراقداو داوای لیكردون رۆڵی چاودێری ورد بگێرن لەجێبەجێكردنی بڕگەو ماددەكانی بودجەدا.