سێ مووچەى فول دابەشكرا

ئابوری 01/04/2021

چاودێر
دوای زیاتر لەدوو مانگ لەدواكەوتنی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كێشەكە چارەسەر كرا و دەست بەدابەشكردنی سێ مووچە بەبێ لێبڕین كراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمەوە دراونەتە چاودێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای‌ چاوەڕوانییەكی‌ زۆر و سەرهەڵدانی كێشە، بەڵام دەستكراوە بە دابەشكردنی‌ سێ‌ مووچەی‌ لیواكانی‌ پیادەی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە.
ئەو سێ‌ مووچەیەی‌ دەدرێتە لیوا هاوبەشەكانی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگەی‌ حكومەتی‌ هەرێم،‌ بەشێكی‌ لەلایەن ئەمەریكاوە دابین كراوە، هەفتەی‌ پێشوو ئەو بڕە پارەیە گەیشتووە، و زیاتر لە60 ملیۆن دۆلارە بۆ مانگەكانی (1 و 2 /3)ی 2021.
لەزانیارییەكاندا، ئەوەشخراوەتەڕو،"ئەمریكا مانگانە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری پێشمەرگە دەنێرێت و موچەی لیوا هاوبەشەكان دەدات، بەڵام بەهۆی ئەو  كێشە هونەرییەوە، زیاتر لە دوو مانگ بوو خەرج نەكرابوو.