ژیانی 13 ملیۆن سووری لە مەترسیدایە

ڕاپۆرت 31/03/2021

چاودێر:

وڵاتانی بەخشەر بەڵێنیاندا بە پێشكەشكردنی بڕی 6.4 ملیار دۆلار هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكانی سوریا.

نەتەوە یەكگرتووەكان خوازیارە بە كۆكردنەوەی بڕی 10 ملیار دۆلار لە كۆنگرەی پێنجەمی برۆكسێل لە رێگای ڤیدیۆوە لە رۆژانی 29 و 30ی ئادار.

جانیز لیناركیچ بەڕێوەبەری ئیدارەی قەیرانەكان لە یەكێتی ئەوروپا گوتی: بەڵێن دراوە بە پێشكەشكردنی بڕی 4.4 ملیار بۆ ساڵی 2021 و 2 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2022 و دواتر.

هاوكات وڵاتانی بەخشەر 7 ملیار دۆلار وەك قەرز دەخەنەڕوو.
بەڕێوەبەری رێكخراوی ئۆكسفام لە سوریا موعتەز ئەدهەم گوتی: گوێ لە ملیۆنان سوری ناگیرێت كە رایانكردووە لە دەست شەڕی 10 ساڵەی سوریا.

نزیكەی 24 ملیۆن كەس پێویستیان بە یارمەتی بنەڕەتی هەیە لەسوریا و وڵاتانی دەوروبەری  و رێژەكەیان 4 ملیۆن كەس ساڵی رابردوو زیادیكردووە.

ئەم ژمارەیە لە 2011ەوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی سوریاوە پێویستیان بە هاوكاری بووە بەهۆی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای لیرەوە ژمارەكەیان زیاد بووە.

شەڕ لە سوریا كەمیكردووە، هێزەكانی بەشار ئەسەد بە پشتیوانی روسیا زۆرینەی خاكی سوریایان گرتووەتەوە، بەڵام وڵاتانی توركیا و لوبنان و ئوردن و عێراق دووچاری كێشەی گەورەی ئابووری بوونەوە ناتوانن میوانداری ژمارەیەكی زۆری ئاوارە بكەن.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش گوتی: بابەتەكە خراپتر بووە، زیاد لە 13 ملیۆن كەس پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە بۆ مانەوە لە ژیاندا لە ئەمساڵدا.

ئەڵمانیا بەخشەری سەرەكییە كارئاسانی بۆ پێدانی بڕی نزیكەی 2 ملیار دۆلار كردووە، ئەمریكا تێپەڕاندووە كە بڕەكەی 600 ملیۆن دۆلارە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایكۆ ماس گوتی: كارەساتی سوریەكان پێویستی بە 10 ساڵی دیكە هەیە، 4.3 ملیار دۆلار لەلایەن ئەوروپاوە بەخشراوە.
ئەوروپا ترسی هەیە لە شكستی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ئەوروپا لە 2011وە نزیكەی 29 ملیار دۆلاری پێشكەشكردووە.

حكومەتی لەندەن ئاستی هاوكاری كەمكردەوە ساڵی رابردوو بەڵێنی داوە تەنها 280 ملیۆن دۆلار هاوكاری بكات.