سوودە گرنگەكانی رەشكە

تەندروستی 27/03/2021

رەشكە چەندین سوودی هەیە بەتایبەتی بۆ چارەسەرە سروشتییەكان، هەندێك لە سودەكانی بریتین لە
یەكەم: بەشێوازی ئاسایی (سروشتی) 
1-  خواردنی رەشكە بە بەردەوامی رێژەی بەرزی پەستانی خوێن دادە بەزێنێت‌و كۆلسترۆڵی زیادەی ناو خوێن ناهێڵێت.
2- لە دژی هەمونەخۆشییە شێرپەنچەییەكان كار دەكات.
3-  بۆ چارەسەری سەر ئێشە بە سودە.
4- یادگە (زاكیرە) بە هێز دەكات.
5-  مرۆڤ لە جەڵتەی مێشك دەپارێزێت.
6-  خواردنی رەشكە بۆ چارەسەری قەبزی‌و سكچون بە سودە.
7-  بۆ چارەسەری دوای نەشتەرگەریی‌و زەردویی بە سودە.
8-  ئاوی رەشكە بۆ ئەوانەی پەركەمیان هەیە بە سودە‌و بۆ نەهێشتنی لەوزەتێن‌و كلۆربونی ددان بە سودە.
9- بۆ نەهێشتنی ئازاری سینگ‌و كۆكە بە سودە.
10-  بۆ ئەوانەی كێشەی ناڕێكی (غودەیان) هەیە لەگەڵ هەنگوین بیخۆن زۆر سودی لێ وەردەگرن.
11-  بە تەواوی خوێن لە ماددە ژەهراوییەكان پاكدەكاتەوە.
12-  یارمەتی رێكخستنی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەدات‌و نیشانەكانی شەكرە كەمدەكاتەوە.
13-  كۆتا خاڵ كە گەورەترین موعجیزەی پێغەمبەر ئاشكرا دەكات كە دەفەرمێ « سڵاوی خوای لێ بێت » : رەشكە چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشییەك تەنها مردن نەبێت
زاناكان دەڵێن خواردنی رەشكە دەبێتەهۆی زیادبونی رێژەی ئۆكسجین لەگشت خانەكانی لەشی مرۆڤدا.

دووەم :بە شێوازی (زەیت)
1- زەیتی رەشكە هەستەوەری لووت و هەڵئاوسان كەمدەكەنەوە.
2- ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرە باشتروایە زەیتی رەشكە بەكار بهێنن لە خۆراكی رۆژانەیاندا، چونكە توانایی كەمكردنەوەی كێشی هەیە و چەوری سیانی و تەنانەت چەوری كەمەر كەمدەكاتەوە.
3- زەیتی رەشكە چارەسەرێكی كاریگەرە بۆ هەوكردنی جومگەی رۆماتیزمی و باداری كەمدەكاتەوە، دەتوانرێت بەشێوەی كەپسوول یان راستەوخۆ بۆ شێلانی شوێنی ئازار بەكار بهێنرێت تەنیا لە ماوەی مانگێكدا ئەم ئازارە چارەسەر دەكات.
4- سوودێكی تری زەیتی رەشكە ئەوەیە كە بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە كە رێ لە پێشهاتە تەندروستییە جۆراوجۆرەكان دەگرێت بەرەنگاری مادە ژەهراوییەكانی لەش دەبێتەوە و تەنانەت رێ لە پیربوون دەگرێت و خانەكان نوێ دەكاتەوە.
5-  زەیتی رەشكە چارەسەری نەخۆشیی شەكرە دەكات، ئەو كەسانەی كە شەكرەی خوێنیان هەیە، باشتر وایە زەیتی رەشكە بەكار بێنن، بەم شێوەیە ئاستی كۆڵیسترۆڵیان ئاسایی دەبێتەوە و رێژەی شەكر لە خوێنیاندا هاوسەنگ دەبێت.

پسپۆڕان باس لەوە دەكەن نابێت دەرمانە گییایەكان لەگەڵ هەندێك جۆری دەرمانی كیمیاوی بەكاربهێندرێت، چونكە رەنگە كار بكاتە سەر جگەرو گورچیلەو لەجیاتی سوود زیانی هەبێت
زانیاری/ لە شەوو رۆژێكدا نابێت لە (7) دەنك زیاتر رەشكە بخورێت