هەژمونی شیعە بە یاسایی دەکرێت و دادگای فیدراڵی دەبێتە خانەی فەتوا
عێراق 18/03/2021
بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق، دەنگدانی کۆتایی لەسەر یاسا دادگای
فیدراڵی بدرێت، کە لە ئێستادا ناکۆکی زۆری لەسەرە بە تایبەتی لە نێوان هێزە
مەدەنیەکان و حزبە ئاینیەکان، چونکە هەندێ لایەن پێیانوایە ئەم یاسایە، عێراق
دەکاتە دەوڵەتێکی ئاینیی هاوشێوەی ئێران.
بە پێی ئەو رەشنوسەی ئێستا لە پەرلەمانە چەند ئەندامێک بۆ دادگای فیدرالی
زیاد دەکرێن بە ناوی شارەزای یاسایی کە پیاوی ئاینی لە دادگاکە بونیان دەبێت،
ئەمەش وادەکات دادگاکە بڕیارەکانی بێ لایەنانە نەبێت و لە بەرژەوەندی ئاینێکی
دیاریکراو بڕیار بدات. هاوکات بە پێی رەشنوسەکەی ئستا دەنگدان لەناو دادگاکە بە
پرەنسیپی زۆرینە دەبێت کە ئەمەش مەترسی دروست دەکات کە بڕیارەکان لە بەرژەوەندی
لایەنێکی دیاریکراو بێت.
لەوبارەیەوە، بەرەی تشرین، کە نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات، دژی
ئەم پرۆژە یاسایە وەستاونەتەوەو دەڵێن: ئەگەر یاساژە بەم شێوەیەی ئێستا تێپەڕێت
ئەوا دادگا دەبێتە ( خانەی فەتوا).
بەرەی تشرین لە
بەیاننامەیەکدا داوا دەکەن هێزە مەدەنیەکان رێگە نەدەن لە ژێر گومەزی پەرلەماندا
عێراق بگەڕێنرێتەوە بۆ دواوە. لە بەیاننامەکەیاندا هاتوە: لە کاتێکدا سەرجەم
پێکهات وچین وتۆێژە کۆمەڵایەتییەکانی گەلی عیراق خوازیاری بونیاتنانی دەوڵەتێکی
نوێی مەدەنین کە پشت بە پرنسیپی هاوڵاتی بون ببەستیت لەسەر بنەمای دادی کۆمەڵایەتی
، لە ئەمرۆدا ولەژێر گومەزی پەرلەمان هەوڵێک هەیە بۆ دەرکردنی یاسایەک کە ئاراستەی
ئاینی و تائیفی بچەسپێنێت.
هەر
لەوبارەیەوە، حهمید كیفائی، نووسهر و ئهكادیمی عێراقی بە کەناڵی (کوردستان 24)ی
راگەیاند: ئهگهر یاسای دادگای فیدراڵ بهمشێوهیهی ئێستا تێپهڕێندرێت، عێراق
له دهوڵهتێكی دهستوورییهوه دهبێته دهوڵهتێكی ئایینی و گوتیشی: دادگا بهرزترین
دهسهڵاتی وڵاته و پێویسته لهلایهن دادوهرهكانهوه بهڕێوهببرێت و دهبێت
ئهندامهكانیشی هاووڵاتیی نیشتمانی و دادوهری پله باڵا بن، لهمه بهدهر
نابێت هیچ دهستوهردانێكی دیكه ههبێت.
ئەمانە هەمووى ئاماژەن کە پێکهاتەى (شیعە) بۆ ئەم مەبەستە هەموو
ههوڵێک دەدەن ئەم جومگەیەش لەبەرژەوەندى سیاسەتەکانى خۆیان کۆتایی پێبهێنن و گشت
یاسا و بڕیارەکان گۆڕانکارى تێدا بکەن بە مەبدەئى (زۆرینە و کەمینە) عێراق
بەڕێوەببەن، ئەمەش بەماناى تەسلیم بوونى ئیرادەى گشت پێکهاتە (نەتەوەیی و ئایینى و
مەزهەبەکانى)تر دێت و نەمانى دهوڵهتى هاووڵاتیبوون و هەنگاونان بەرەو
وڵاتى تاکڕەوى و دیکتاتۆرى