ئەو خۆراکانەی چەوری خوێن کەمدەکەنەوە

تەندروستی 17/03/2021


ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئاشکرایە کە کۆمەڵێک خۆراکی ڕۆژانە  وەک ماسی و لۆبیا و زەیتی زەیتون ، لەرێگەی  دابەزاندنی  چەوری خوێن، توانای کەمکردنەوەی مەترسیەکانی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە ، بەڵام پزیشکان  ناوی کۆمەڵێک  خۆراکی دیکە ئاشکڕا دەکەن و دەڵێن بەکەمکردنەوەی  ڕێژە خڕاپەکەی چەوری خوێن  و زیاد کردنی  چەورییە  سود بەخشەکەی خوێن دەبنە هۆی ژیانێکی تەندروست
یەکەم: جۆ، پڕە لەو ڕیشاڵانەی توانای توانەوەیان هەیە و یارمەتی  جەستە دەدەن بۆ کەمکردنەوەی  چەورییە زیان بەخشەکان  لە خوێندا  پزیشکانی خۆراک دەڵێن : جۆ جگە لەوەی دەکرێت بە ئارد ،  دەتوانڕێت  لەگەڵ  زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ و میوە سروشتیەکانی دیکە تێکەڵ بکرێت  وەکو زەڵاتەیەکی سود بەخش  بۆکەمکردنەوەی  چەورییەکانی جەستە٠
شلک، کەیەکێکە  لە شیرین ترین میوەکان و خەڵکی دەتوانن  بۆ باشترکردنی  ڕژێمی خۆراکیان بیخۆن  ، بە گوێرەی  توێژینەوەیەکی  پزیشکی ، کە لەگۆڤاری پزیشکی خۆراکدا بڵاو کڕاوەتەوە، خواردنی  شلک  بۆ ماوەی سێ هەفتە  ڕێژەی چەورییە زیان بەخشەکانی خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێن.