هەرێمی كوردستان و عیراق لەسەر بودجە رێكناكەون

عێراق 07/03/2021


ئەمرۆ یەكشەممە زەهرە البجاری ئەندامی لیژنەی نەوت و ووزە لە پەرلەمانی عیراق بەدووری زانی بەغداو هەولێر لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەبارەت بە بودجەی ئەمساڵ رێكبكەون.
البجاری لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی المعلومە رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان نایەوێت لە گەڵ بەغدا  سەبارەت بە ناكۆكیە سیاسیەكان رێكبكەوێت.
روونیشیكردەوە لە ئێستادا ناكۆكیەكان لەسەر داهاتی نەوتی و غەیرە نەوتیە.
وتیشی تا ئێستا بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان كە بریتیە لە 12.6 یەكلای نەكراوەتەوە 
تەئكیدیشی كردەوە سەرباری ناكۆكیەكان پەرلەمان لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەكات چونكە پەسەند كردنی بودجەی گشتی زۆر دواكەوتوە.