نووسراوێكی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی داهاتەكانی هەرێم بڵاودەبێتەوە

عێراق 04/03/2021

چاودێر
میدیاكانی عێراق نووسراوێكی وەزیری دارایی حكومەتی عێراقیان بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەرادەست نەكردنی هیچ خشتەیەكی داهات لەلایەن هەرێمی كوردستان كراوە.
بەپێی نووسراوێكی میدیاكانی عێراق، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی، لەوەڵامی پرسیاری پارلەمانتار فالح خەزعەلی، رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان لەساڵی 2014ەوە داهاتە داراییەكانی ئاشكرا نەكردووە.
هاوكات ئەوەشخراوەتەڕوو،" وەزیری دارایی باسیلەوەشكردووە، ئاگادارتان دەكەینەوە، هیچ داهاتێكی‌ نەوتی‌ هەناردەكراوی‌ هەرێمی‌ كوردستانمان بەدەست نەگەیشتووە و دەتوانن بۆ روونكردنەوەی‌ زیاتر نووسراو بۆ كۆمپانیای‌ بەبازاڕكردنی‌ نەوت سۆمۆ بكەن".
وەزیری‌ دارایی عێراق، ئاشكراشیكردووە: هەرێمی كوردستان لە 2014ەوە هەتا 2020، هیچ خشتەیەكی سەبارەت بە داهاتەكانی نەناردووە بۆ حكومەتی ناوەند.
بڵابوونەوەی ئەم نووسراوە لەكاتێكدایە كە هێشتا لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021لا عێراق، هەردوو حكومەتی ناوەندو هەرێم نەگەیشتوونەتە رێكەوتن.