دادگا و (5) گیراو

کوردستان 01/03/2021

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی بالای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، لە کورتە نوسینێکدا لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک، رەخنە لە چۆنێتی بەڕێوەچونی کەیسی گیراوەکانی بادینان دەگرێت و دەڵێت: ئەرێ‌ بۆچی بەخێرایی تیشك حكوم دران. بەڵام تێهەڵچونەوە لەسەر پشتی كیسەڵ، تێ‌ هەڵدەچێ‌؟

 

دەقی نوسینەکە:

كورتیلە رەخنەی سیاسی
چیرۆكی زۆر كورت لەزمانی كوردیدا، ناویان نا كورتیلە چیرۆك. لەمەوە، بەندە لەمەودوا، رۆژانە كورتیلە رەخنەی سیاسی، دەنوسم.
ئەمەش بۆ ئەو ئازیزانەیە، لە فیسبوكدا وتاری كورت كورت، دەخوێننەوە.
كورتیلە رەخنەی سیاسی، هەوڵ دەدەم لە (75-100) وشە تێ نەپەڕێ‌. خوێندنەوەی دوو دەقیقەی لە خوێنەر دەوێ‌، هەموو كەسێكیش دەتوانێ‌، دوو دەقیقە بۆ خوێندنەوە تەرخان بكات. لەمڕۆوە، یەكەم كورتیلە دەنوسم. لەمەودواش لەم ستایلە نوسینە بەردەوام دەبم.
*
(1)
دادگا و (5) گیراو

(5) هاوڵاتی لەدهۆك گیران. (گۆهدار زێباری، شێروان شێروانی، شڤان سەعید، هاریوان عیسا، ئەیاز كەرەم) بەخێرایی تیشك (6) ساڵ زیندانی كران. خۆم سكاڵام لە دادگای هەولێر لەسەر كەسێك هەیە تۆمەتی ناجوامێرانەی بۆ هەڵبەستووم (7) ساڵە قفڵ دراوە.
ئەم (5) گیراوانە وەكو چالاكوان بەرگریان لێ‌ دەكرێ‌ و حكومەتیش بەتاوانباری ناساندوون. سەرۆكی هەرێم داوای لە دادگای تێهەڵچونەوە كردووە لەم كەیسەدا رۆڵی خۆیان دادپەروەرانە بگێڕن.. دەپرسین؟
ئەرێ‌ بۆچی بەخێرایی تیشك حكوم دران. بەڵام تێهەڵچونەوە لەسەر پشتی كیسەڵ، تێ‌ هەڵدەچێ‌؟