فازل میرانی: کێشەی ئێمە بودجە نیە
فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند: كێشه‌ی ئێمه لەگەڵ عێراق بودجه نییه خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه ده‌درا، ئێمه شه‌ڕیشمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش ئاماده بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بێ کورد؟ دەڵێت" له‌ڕاستیدا بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسی به‌بێ كورد سه‌قه‌ته چونكه كورد پێكهاته‌یه‌كی گرنگه، نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مین، دووه‌م ئه‌مه خه‌ت به‌سه‌رداكێشانی میلله‌تێكه له‌وڵاتێكدا كه‌ده‌ڵێن ئێمه برای یه‌كین و هاوبه‌شی یه‌كترین ئه‌وسا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد" لكل حادث حدیث."
میرانی ئەوەشی وت" "كوردیش ده‌بێت خه‌می خۆی بخوات به‌پێشبینی من نه‌عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێت نه‌ئێمه‌ش عێراق هانبده‌ین بۆ هه‌نگاو هاوشتنێكی وا چه‌وت."
دەربارەی ئەوەی ئایا کورد کارتی فشاری بەرامبەر بەغداد هەیە؟ میرانی وتی" خۆ نه‌ئه‌وان كارتی فشاریان هه‌یه كه‌ئێستا مووچه‌یان گرتووه ئه‌وه كارتی فشار نییه، مه‌سه‌له‌ی كورد ئێمه هه‌موومان هێزه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر ڕاست بن له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كان و سۆزی خۆمان بۆ میلله‌تی خۆمان كێشه‌ی ئێمه بودجه نییه خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه ده‌درا ئێمه شه‌ڕیشمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش ئاماده بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، خۆی كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه،كێشه‌یه‌كی سیاسیه، كێشه‌یه‌كی كه‌لتورییه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌هێزه سیاسیه‌كانیش كێشه‌ی كوردی‌یان هێناوه كردویانه به‌بودجه بۆ منافه‌سه و موزایه‌ده‌ی سیاسی كه‌ئه‌مه به‌ڕای من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژووییه، میلله‌ت له‌هیچ كام له‌ئێمه قبوڵ ناكات نه‌له‌ئێستا و نه‌له‌ئاینده‌شدا."