وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران
عێراق 27/02/2021
چاودێر
وهزیری دهرهوهی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک و بە گەشتێکی یەک ڕۆژە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
وهزارهتی دهرهوهی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ فوئاد حسێن بە سەرۆکایەتیی شاندێک و به سهردانێكی فهرمیی یهك ڕۆژه گهیشته تارانی پایتهختی ئێران، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە تایبەت بە تاووتوێكردنی بارودۆخی ناوچەکە و دوورخستنهوهی لە هەڵکشانی ئاڵۆزییهكان.
جێگەی ئاماژەیە فوئاد حسێن لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی ڕیازی پایتەختی سعودیەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران تاووتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات.