نرخی نەوت ریكۆردی شكاند... مووچەخۆرانی هەرێم داوای پێدانی مووچەی تەواو دەكەن

ئابوری 25/02/2021

چاودێر:
تادێت نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان، بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێ و مووچەخۆرای هەرێمیش، داوای هەڵگرتی پاشەكەوت و پێدانی مووچەی تەواو دەكەن.
ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویان كردەوە، نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت گەیشتە 67  دۆلار و 20 سەنت، ئەمەش بەرزترین نرخە لە 14 مانگی رابردوو تۆمار كرابێت. هاوكات نرخی نەوتی تێكساسی ئەمەریكاش، گەیشتە 63 دۆلار و 33 سەنت.
ئەوەشخراوەتەڕوو،"پێشبینی ئەوە لەئارادایە نرخەكەی بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرز ببێتەوە".
لەلایەكی ترەوە، مووچەخۆران و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، داوای لابردنی پاشەكەوتی تەواوی سەر مووچە و نەهێشتنی لێبڕین و دابەشكردنی مووچەی تەواو دەكەن و هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و كەمی مووچەكەیان، بەرامبەر بەبەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و زیادبوونی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی رۆژ دەگێڕنەوە.
ئەمشە لەكاتێكدایە، هێشتا حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە لێبڕینی مووچە و بڕیاریشە مووچەی مانگی شوباتی 2021 بەلیبِرینی رێژەی 21% دابەشبكات، سەرباری پاشەكەوت كردنی چەندین مووچەی تر، لەماوەی ساڵانی (2015 تا 2021).