بایدن: گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا لەقوربانیەكانی جەنگە جیهانیەكان و ڤێتنام زیاترن

جیهان 23/02/2021

چاودێر: جۆ بایدن سەرۆك كۆماری ئەمریكا دووپاتی دەكاتەوە لەماوەی یەك ساڵدا گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا لە گیانلەدەستدان  لەهەردوو جەنگی جیهانی و جەنگی ڤێتنام زیاترن.
جۆبایدن ئەوەشی وتووە:" تێپەڕاندنی نیو ملیۆن گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لەئەمریكا دڵتەزێنە".
باسی لەوەشكردوە:" پێویستە بۆ لەناوبردنی كۆرۆنا هەمووان یەكگرتووبین و بەخۆپارێزی و جێبەجێكردنی رێنماییەكان روبەڕووی ببینەوە.
شەوی رابردوو گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا لەئەمریكا 500 هەزار كەسی تێپەڕاند.