پسپۆرێكی نەوت: نرخی نەوت لە 60دۆلار نایەتە خوارەوە

ئابوری 21/02/2021


حەمزە جەواهیری پسپۆری بواری نەوت ئاشكرای كردوە نرخی نەوت لە ئاستی 60 دۆلار نایەتەخوارەوە ولە 70 دۆلاریش بەرزتر نابێتەوە
ئەو پسپۆری باسی لەوەشكردوە بەهۆی چەندین هۆكارەوە ناتوانرێت نرخێكی نزیك بۆ نەوت بخەمڵێندرێت.
ئەو پسپۆرە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی المعلومە رایگەیاند: گۆرانكاریە خێراكانی جیهان چ لەسەر ئاستی سیاسی یان تەندروستی وایكردوە پسپۆران نەتوانن نرخێكی نزیك  بۆ نەوت دیاری بكەن وتەئكیدیشی كردەوە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 70 دۆلار ناچێتە سەرەوەو لە 60 دۆلاریش نایەتە خوارەوە.
ئەو پسپۆرە ئاشكرای كرد بەهۆی زریانی بەفرەوە كە زۆربەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی باشوری ئەمریكا گرتوەتەوە بەتایبەتیش ویلایەتی تیكساس بەرهەمی نەوتی ئەمریكا بە رێژەی 40% كەمیكردوە ئەوەش فاكتەری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەبێت 
راشیگەیاند: سەرباری مەترسیەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا لە جیهان بەڵام نرخی نەوت لەرۆژانی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبێتەوە 
جەواهیری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد عیراق قازانجی باشی لەبەرز بونەوەی نرخی نەوت دەبینێت و بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت عیراق نزیكەی 5 ملیار دۆلاری دەستكەوتوە ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە باشتركردنی دۆخی دارایی عیراق.