شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زۆربەی ناوچەكانی عیراق بڵاوبوەتەوە

تەندروستی 14/02/2021


ئەمرۆ یەكشەممە لیژنە تەندروستی و ژینگەی عیراق ووردەكاری بڕیارەكانی لیژنەی تەندروستی بڵاوكردوەتەوە كە تایبەتن بە زانكۆ وقوتابخانەو رێستۆرانت وهۆڵەكان هۆكاری ئەو بریارانەی بۆ بڵاوبونەوەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ڤایرۆس لە زۆربەی ناوچەكانی عیراق گەراندوەتەوە.
سەلمان ئەلغرێباوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: ئەو بریارانەی كە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی یەوە دەركراون بریاری كاتین بۆ ماوەی دوو هەفتەیە  
وتیشی لیژنەی تەندروستی وژینگە لە پەرلەمانی عیراق بە نیگەرانیەوە چاودێری بەرزبونەوەی رێژەی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا لەم چەند رۆژەی دوایدا  
روونیشیكردەوە لیژنەكەی هەماهەنگی هاوبەشی دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان .
غرێباوی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی پێكردوە وداواشی لە هاوڵاتیان كرد رێنمای خۆپارێزی پەیڕەو بكەن
رۆژی شەممەی رابردوو لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی كۆمەڵێك بریاری دەركرد بۆ رووبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ویەكێك لەو بریارانە ئەو كەسەی ماسك بەكارنەهێنێت بە بڕی 25هەزار دینار سزا دەدرێت.