سەوزکردنی شاخی گۆیژە لەکۆتا هەنگاویدایە

ژینگە 27/01/2021

چاودێر:

 

پڕۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژە بەسەرکەوتویی لەکۆتا هەنگاویدایە.

 

لەئایندەیەکی نزیکدا، دیمەنێکی پانۆرامای سەوزایی بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە شاخی گۆیژەوە دەبینن کە زیاتر لە سەد هەزار نەمام ڕوێنراوە.

لەسەدا (90) پڕۆژەکە کۆتایی هاتوە، قۆناغی سێیەمی دروستکردنی تانکیەکی خەزانە کەتوانای پێنج هەزار مەتر موکەعەب ئاوی هەیە و بەشی یەک هەفتە ئاودانی نەمام و درەختەکانی تیادا عەمبار دەکرێت.

 

بۆپاراستنی نەمام و درەختەکان، بەدرێژی حەوت کیلۆمەتر و نیو و بەبەرزی دو مەتر دیواربەندی دەکرێت.

 

بیرۆکەی پڕۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانییە و لەلایەن کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ، قەیوان، تانوپۆ و ماس_ەوە جێبەجێکراوە.