ئێستاش گێلەکان دەپرسن تۆ سەر بە کام ھۆزی؟

رۆشنبیری 14/12/2020


دکتۆر فاروق القاسم زانای جیوڵۆجی عیراقی و بەڕەگەز نەرویجی وتارێکی نوسیوەو دەڵێت 
تەنھا بۆ وەبێرھێنانەوەی مێشک 
پرسیاری سەروەت وسامانی وڵاتێکم لێمەکە خەڵکەکەی بە ڕق و ڕەگەزپەرستی وناوچەگەری و نەخوێندەواری وجەنگ بارگاوی کراون 
نایجیریا دەوڵەمەندترین وڵاتە لە سامان وکانزادا وگەورەترین 
وڵاتی ھەناردەکاری نەوتە، بەڵام تەماشای بارودۆخیان کە ھۆکارەکەشی ئەوەیە تاکەکانی پڕن لەڕق وکینەی نەژادی ولێوان لێون لە ململانێ!!!!!!
سنگاپورە ئەو وڵاتەی سەرۆکەکەی ڕۆژێ گریا چونکە سەرۆکی وڵاتێک بوو ئاوی خواردنەوەیان نەبوو!! 
ئەمڕۆ لە ژاپۆن پێشکەوتوو ترە لە ڕووی ئاستی داھاتی تاکە کەسیەوە
لەم سەردەمەدا تەنھا ئەو گەلانە دواکەوتوون کە تەماشای ژێر زەوی دەکەن و چاوەڕوانن بزانن چی لەژێر زەوی دەرکەن 
تا پێی بژین ؟؟؟؟؟!! 
لەکاتێکدا ئەمڕۆ تەنھا مرۆڤ سەرچاوەی وەبەرھێنانی سەرکەوتوو زۆرترین قازانجە
بیرت کردوەتەوە کاتێک مۆبایلێکی گلاگسی یان ئایفۆن دەکڕیت چەندێ سامانی سروشتی پێویستە؟؟
دەبینێ سامانە سروشتێکی تەنھا چەند دۆلارێکی تێچووە ؟؟
چەند دوگمەیەکی لە ئاسن دروستکراو چەند پارچە شوشەیەکی بچوک و ھەندێک.پلاستیک، بەڵام بەسەدان دۆلار دەیکڕیت کەنرخی دەیان بەرمیل نەوت وغازە ،
ھۆکارەکەی ئەوەیە لە سامانێکی فیکری وورد پێکھاتوە لە درووستکراوی عەقڵی مرۆڤە؟؟!!!!!! 
ئایە دەزانیت کەسێکی وەکو بیل گێتس دامەزرێنەری کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت لەیەک چرکەدا ٢٢٦ دۆلار قازانج دەکات؟؟ 
ئایە دەزانیت دەوڵەمەندەکانی جیھان خاوەنی سامانی سروشتی نین ؟ 
بەڵکو خاوەنی چەند پرۆگرامێکی بچووکن لەسەر مۆبایلەکەت ؟ 
ئایە دەزانیت قازانجی کۆمپانیایەکی وەکو سامسۆنگ لە ساڵێکدا ٣٢٧ ملیار دۆلارە ؟؟ 
پێویستیمان بە سەد ساڵ ھەیە تا پارەیەکی ئاوا لەبەرھەمی ناوخۆ کۆکەینەوە !!!!!؟؟؟؟؟
ئەی ئەو کەسەی پێت وایە کە خاوەنی سەروەت وسامانێکی وپێویستی بە عەقڵ نیە ؟؟ 
ئەو خەیاڵ پڵاویە فڕێدا چونکە سامان بە مێشکی گامێش پەیدا ناکرێت!!! 
ژاپۆن لەجەنگی جیھانی دووەم تێکشکا بەڵام لەماوەی کەمترین لە ٥٠ ساڵدا تۆڵەی خۆی لەجیھان کردەوە تەنھا بە زانست و تەکنەلۆژیا 
گێلەکانیش پرسیاری ئەوەت لێدەکەن سەربە کام مەزھەب یان ھۆزی 
وەرگێڕانی ⁄ ڕەمەزان شێخانی