بەفربارین لە هەرێم دەست پێ دەکات

ژینگە 05/12/2020

چاودێر

 

بە پێی پشێبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە سبەینێوە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەست پێ دەکات.

 

فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانی بەفر ببارێت و پلەی گەرماش بۆ خوار 10 پلەی سیلیزی دابەزێت.


بە پێی پێشبینییەکانیش، ئەمڕۆ شەممە کەشوهەوا لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، سبەینێش بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانی دەبارێت.