نیشانەكانی كەمی ماددەی زینك

تەندروستی 18/10/2020


چاودێر:
 زینك یەكێكە لەو ماددانەی كە جەستەمان پێویستی پێیەتی لەكاتی دروستكردنی خانەی نوێ و جەنگان دژی هەوكردن.

كاتێك زینك كەم دەكات جەستەمان ناتوانێت خانەی نوێی تەندروست دروست بكات بۆیە دەبێتە هۆی:
1.دابەزاندنی كێش بەبێ هۆكار
2.درەنگ چاكبونەوەی برین
3. كەمبونەوەی تەركیز
4. كەمبونەوەی هەستی بۆنكردن و تامكردن
5. سكچون
6. كەمبونەوەی ئارەزووی خواردن

*ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بەزینك
-گۆشت و پاقلە مەنیەكان، 
-ناوكی هەندێ میوە وەك ناوكە كولەكە،
 -چەرەزات 
- شیرەمەنیەكان هێلكە و دانەوێڵە 
-چۆكلێتی تاریك.

سەرچاوە: healthline