بۆچی ماتەمی سەرتاسەری بۆ شەجەریان رانەگەیەنرا؟

رۆشنبیری 10/10/2020

چاودێر: لەدوای كۆچی دوای یەكێك لەگەورەترین ئاواز دانەرو گۆرانیبێژە بەناوبانگەكانی ئێران و جیهان، سەرەڕای بەشدارینەكردنی سیاسیەكانی ئەو وڵاتە، هاوكات هونەرمەندانی گەورەی ئەو وڵاتە رەخنە لەوە دەگرن، بۆچی ماتەمی سەرتاسەری رانەگەیەنرا؟.
داریوشی پیرنیاكان كە یەكێكە لەمیوزیك ژەن و ئاوازدانەرە بەناوبانگەكانی ئێران، كە 40 ساڵ كاری لەگەڵ شەجەریان كردووە، لەمەراسیمی ناشتنەكەی لەوتەیەكیدا  ئەوەی خستەڕوو:" بۆچی دەسەڵاتداران ماتەمی سەرتاسەریان رانەگەیاند؟، دەبوو ئەو كارەیان لەبەر رۆحی مامۆستا شەجەریان بكردایە، كە میوزیك و گۆرانی و هونەری ئێرانی بەجیهاندا زیاتر ناساند".
هاوكات رەخنەی توندگیرا، لەبەكارهێنانی هێزی پۆلیس لەمەراسیمی كۆچی دوای شەجەریان لە پارك و گۆڕستانی بەهەشتی زەهرای تاران و بەبێڕێزیەكی گەورە بەرامبەر ئەو هونەرمەندە وەسفكرا.