رێكخراوی تەندروستی جیهانی: رەوشی تەندروستی عیراق نەگەیشتوەتە ئاستی دارووخان

تەندروستی 20/09/2020


ئەدەهەم ئیسماعیل نوێنەری رێكخراوی تەندرووستی جیهانی لە عیراق رایگەیاند: بارودۆخی تەندرووستی عیراق تا ئێستا نەگەیشتوەتە ئاستی دارووخان.
نوێنەری رێكخراوی تەندرووستی جیهان رایگەیاندوە: رێنمایە تەندروستیەكان و ئامۆژگاری
 مەرجەعە ئاینیەكان كاریگەری هەبوو لە سنوردانان لەبەردەم بڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشی كۆڤید 19.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەعیراق هاوكات لەگەڵ مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن هەڵمەتێكی هۆشیاری لە كەرەبەلا دەست پێدەكات 
رونیشیكردوەتەوە نزیكەی 50% تواناكانی خۆیان گەیاندوەتە نەخۆشخانەكانی  عیراق.