ناسری ڕەزازی، شیلان عوسمان، هۆزان کاوە و مزگین تاهیر کۆنسێرتێک سازدەکەن

رۆشنبیری 15/09/2020

چاودێر:

بڕیارە یەک شەممەی داهاتوو کۆنسێرتێکی هونەری لەشانۆی ڕۆمانی لەشاری سلێمانی بۆ هونەرمەندان (ناسری ڕەزازی، شیلان عوسمان، هۆزان کاوە و مزگین تاهیر) بەڕێوەبچێت.

ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری بەدروشمی (با هەموومان بەیەکەوە گۆرانی بۆ یەکێتیی نەتەوەیی بچڕین) کۆنسێرتێکی هونەری سازدەکات.

کۆنسێرتەکە لەشاری سلێمانی لەشانۆی ڕۆمانی لەناو پارکی هەواری شار لەبەرواری ٢٠\٩\٢٠٢٠ لەکاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە ئەنجامدەدرێت.

کۆنسێرتەکە کراوەیە بۆ هەموو هاوڵاتییان.