شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
ژینگە 29/08/2020
چاودێر
كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكا لە ئەمڕۆ شەممەوە شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و زیاتر لە هەفتەیەكیش بخایەنێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی گەرما بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق پێشبینی دەکرێ لە ئەمڕۆ شەممەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە بكەن.
كەشناسیی هەرێم پێشبینیی خۆی بۆ بەرزترین پلەكانی گەرمای ناوچە جیاجیاكانی باشووری كوردستان بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو:
هەولێر 42-44 پلە
سلێمانى 41-42 پلە
دهۆک 40-42 پلە
هەڵەبجە 41-43 پلە
کەرکوک 45-46 پلە
هەروەها پێشبینیشی كردووە كە شەپۆلەكە زیاتر لە یەك هەفتە بخایەنێت.